tisdag 11 augusti 2009

xeber



ئه‌منستی: كاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هاتووه‌

سكرتێری گشتیی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئیرنی خان، سكرتێری گشتیی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌ڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ) پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی دادو گه‌شه‌پێدانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نیشاندا، بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی رێكخراوی نهێنی نایاسایی ئه‌رگه‌نه‌كۆن " هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رگه‌نه‌كۆن داری سیحراوی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نییه‌ ، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته‌ نمونه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی راگرتنی سوپا بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تییه‌كان".
ئیرنی باسی كێشه‌ی كوردی كرد له‌ توركیاش و گوتی " كاتی ئه‌وه‌ هه‌اتووه‌ كێشه‌ی كورد به‌شێوازی ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت "، دوای پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كرد كه‌ له‌و بواره‌دا ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌باشی نرخاند كه‌ په‌رله‌مان له‌ هه‌مواركردنێكی یاساییدا رێگه‌ ده‌داته‌ دادگا مه‌ده‌نییه‌كان بۆ دادگاییكردنی ئه‌فسه‌رانی سوپا له‌لایه‌ن دادگا مه‌ده‌نییه‌كان ، له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ. به‌ڵام ئه‌و ماده‌یه‌ هێشتا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و جێگه‌ی ناڕه‌زایی سوپایه‌.
سكرتێری رێكخراوی ئه‌منستی ره‌خنه‌ی له‌ ماده‌ی 310 ی یاسای سزاكانی توركیا گرت و، گوتی " سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی له‌وماوه‌یه‌ی دواییدا بۆی كراوه‌، به‌ڵام هێشتا په‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌ نێوچه‌وانی ده‌وڵه‌تێكه‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی".

--------------------------------------------------------------------------------




ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رتله‌ بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی 110 كورد
- به‌رتله‌به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گوندی خه‌زنه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌رتله له حه‌مدانییه‌ی موسڵ زیاتر له‌ 110 كوژران و برینداربوون كه‌ هه‌موویان كوردن. كاتژمێر 4:50 ده‌قیقه‌ی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10-8-2009 دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو له‌ گوندی خه‌زنه سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌رتله پارێزگای موسڵ ته‌قیییه‌وه‌و به‌ هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، زیاتر له‌ 25 هاووڵاتی كوژران و زیاتر له‌ 85 دیكه‌ برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌میان كوردی شه‌به‌كن.



-------------------------------------------------------------------------






له‌هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ په‌رله‌مانی‌ نوێ‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات ئا:سوپا سه‌لامله‌ په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا هاتووه‌ كه‌ پاش 10 رۆژ له‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌،په‌رله‌مانی‌ تازه‌ هه‌ڵبژێراو له‌سه‌رداوای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامبدات،به‌م پێیه‌ش هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ په‌رله‌مانی‌ نوێ‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ خۆی‌ ده‌كات.له‌و باره‌یه‌وه‌(زانا رۆستایی‌) ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌ نه‌وای‌ راگه‌یاند:
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی‌ گه‌ربێت و به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێ‌ چ ده‌بێت؟له‌ وه‌ڵامدا(زانا رۆستایی‌) وتی‌:
جێی‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ 10 لیستی‌ براوه‌ و په‌رله‌مانتارێكی‌ تایه‌فه‌ی‌ ئه‌رمه‌ن پێكهاتووه‌.



-------------------------------------------------------------------------------------------------




لیستی‌ برایه‌تی‌ نه‌ینه‌وا ، بایكۆتی‌ كۆنگره‌ی‌ كوتله‌ سیاسیه‌كانی‌ موسڵ ده‌كات

ئا / سالم سلیم سه‌رۆكی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ نه‌ینه‌وا ، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرایكرد " به‌ هۆی‌ رێگریه‌كانی‌ لیستی‌ حه‌دبا له‌ به‌شداریكردنیان له‌ بڕیاره‌كانی‌ پارێزگای‌ موسڵ ، لیسته‌یه‌كه‌یان بایكۆتی‌ كۆنگره‌ی‌ كوتله‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كات . (( قاسم صاڵح )) سه‌رۆكی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ نه‌ینه‌وا درێژه‌ به‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ده‌دات و ده‌ڵێت : جێی‌ ئاماژه‌یه‌ " بێجگه‌ له‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ نه‌ینه‌وا ، به‌ به‌شداری‌ زیاتر له‌ 20 لایه‌ن و حزبی‌ سیاسی كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ ئه‌منی‌ له‌ موسڵ ، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌سیل نوجه‌یفی‌ ، پارێزگای‌ موسڵ ، به‌ڕێوه‌چوو .







---------------------------------------------------------------












ئوسترالیا: به‌خه‌باتی‌ سیاسی‌ مافه‌ سێكسیه‌كانی‌ به‌ده‌ست دێنێت
له‌ئوسترالیا پارتێكی‌ سێكسی‌ رێگه‌ی‌ پێده‌درێت به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات.كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئوسترالیا ره‌زامه‌ندی‌ خۆی‌ پیشاندا به‌وه‌ی‌ رێگه‌ به‌ پارتی‌ سێكی‌ ئه‌و وڵاته‌ بدرێت وه‌ك پارتێكی‌ سیاسی‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بكات سه‌رباری‌ ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی‌ رووبه‌ڕوی‌ بوه‌وه‌.له‌وباره‌یه‌وه‌ خاتوو ڤیونا باتن دامه‌زرێنه‌ری‌ ئه‌و پارته‌ به‌ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ راگه‌یاند تۆماركردنی‌ پارته‌كه‌یان وه‌ك پارتێكی‌ سیاسی‌ به‌ڵگه‌ی‌ بایه‌خپێدانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئوسترالییه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین و زامنكردنی‌ مافه‌ دیموكراسیه‌كانی‌ سه‌رجه‌م گروپ وده‌سته‌ جیاجیاكای‌ كۆمه‌ڵگه‌.هاوكات له‌سایتی‌ ئه‌و پارته‌ سێكسیه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ ئامانج له‌خه‌باتی‌ پارته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنانی‌ كورسی‌ په‌رله‌مانیه‌ له‌ نێو هه‌ردوئه‌نجوومه‌نی‌ پیران ونوێنه‌راندا ،هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ه‌وشیاری‌ له‌نێو خوێندكارانی‌ دواناوه‌ندیه‌كان و گه‌ره‌نتی‌ مافی‌ هاوسه‌رگیری‌ نێوان هاوره‌گه‌زه‌ مێیه‌كان ودژایه‌تیكردنی‌ كۆیلایه‌تی‌ سێكسی‌ وكاركردن بۆ پێدانی‌ ڤیاگراو داوده‌رمانی‌ سێكسی‌ تر له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ خۆڕایی‌.بۆ بینینی‌ وێب سایتی‌ ئه‌و پارته‌ كلیك لێره‌ بكه

måndag 10 augusti 2009

axbari amro

Image and video hosting by TinyPic

Image and video hosting by TinyPic






















عه‌بدوڵا ئۆجالان و یاڵچین کوچوک له‌ شام

سه‌رۆکی حیزبێکی تورکی په‌یامی بۆ ئۆجالان ناردووه‌ و ئاگاداری کردۆته‌وه‌
سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری تورکیا، به‌ ئاگاداریی ژه‌نه‌ڕالێکی پایه‌به‌رزی ئه‌رته‌ش و به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ میتی تورکیا، ده‌ستووری تیرۆرکردنی سه‌رۆکی په‌که‌که‌ عه‌بدوڵا ئۆجالانی داوه‌ و سه‌رۆکی پارتێکی تورکیش ئۆجالانی له‌ پیلانه‌که‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌.

کادری چه‌پڕه‌وی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئه‌رگه‌نه‌کۆن، پرۆفسۆر یاڵچین کوچوک، بۆ لێکۆڵه‌رانی دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی ئاشکرا کردووه‌ که‌ سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری تورکیا تانسۆ چیلله‌ر، ساڵی 1995 ده‌ستووری تیرۆرکردنی سه‌رۆکی ئه‌وکاتی په‌که‌که‌ عه‌بدوڵا ئۆجالانی داوه‌، که‌ له‌ وڵاتی سووریا نیشته‌جێ بوو. عه‌بدوڵا ئۆجالانیش لای خۆیه‌وه،‌ دوای گیرانی له‌ “کێنیا” و ڕاده‌ستکرانه‌وه‌ی به‌ تورکیا، ڕوونی کردۆته‌وه‌ که‌ یاڵچین کوچوک ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن داوه‌تێ.

ساڵی 1995 ترومبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیک بنکه‌ی سه‌رۆکی په‌که‌که‌ له‌ شام ته‌قییه‌وه‌، به‌ڵام له‌ کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا ئۆجالان له‌ بنکه‌که‌ی نه‌بوو. مێدیاکانی په‌که‌که‌ و سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ش چه‌ند رۆژێک دواتر باسی ئه‌و ڕووداوه‌یان کرد و ئۆجالان ساڵی 99ش له‌ میانه‌ی پرۆگرامێکی ته‌له‌فیزۆنیدا ئه‌و ڕووداوه‌‌ی به‌ به‌شێک له‌”کۆمپلۆ”یه‌کی به‌رفراوان به‌ناو کرد که‌ له‌ دژی وی وه‌ڕێخراوه‌.

له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی پرۆفسۆر یاڵچین کوچوک دا هاتووه‌ که‌ مه‌سعوود یڵمازی سه‌رۆکی ئه‌و کاتی پارتی وڵاتی دایک (ANAP) وره‌کاریی ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌ یاڵچین کوچووک ڕاگه‌یاندووه‌ و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ ئۆجالانی ئاگادار کردۆته‌وه‌.

به‌ ته‌له‌فۆن پێی ڕاگه‌یاندووه‌

پرۆفسۆر یاڵچین کوچوک که‌ له‌ دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه‌ و بڕێکی زۆر له‌ که‌لوپه‌له‌کشی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌ کاتی لێپرسینه‌وه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ قاوه‌خانه‌یه‌کی فه‌ڕانسه‌ که‌ کوردێکی زۆر ڕووێ تێ ده‌که‌ن، به‌ ئانقه‌ست ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ جۆرێک به‌ دۆستێکی گوتووه‌ که‌ خه‌ڵکیش گوێی لێ بێ، به‌ڵام له‌ لاپه‌ڕه‌ (97)ی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی ناوبراودا، که‌ پۆلیسی تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌، هاتووه‌ که‌ “ئۆجه‌لانم به‌ ته‌له‌فۆن ئاگادار کرده‌وه …‌”.

هاوکات سه‌رۆکی په‌که‌که‌ عه‌بدوڵا ئۆجالانیش که‌ دوای گیرانی له‌ “کێنیا” ڕاده‌ستی تورکیا کرایه‌وه‌، لا کاتی لێپرسینه‌وه‌دا به‌ داواکاری گشتیی دۆزه‌که‌ی خۆی گوتووه‌ که‌ یاڵچین کوچوک له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پێی گوتم که‌ “له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌وڵی کوشتنت ده‌درێ، خۆت ئاماده‌ بکه‌”.

ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆری ئۆجالان

به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ که‌ له‌ رۆژنامه‌ی “یه‌نی شه‌فه‌ق”ی تورکیادا بڵاوبوونه‌وه‌، له‌ به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1995ی تورکیادا، سه‌رۆکوه‌زیری ئه‌و کاتی ئه‌و وڵاته‌ تانسۆ چیلله‌ر، بۆ کوشتنی ئۆجالان له‌ شام، موسته‌شاری میت “شانکال ئاتا ساغون”ی ڕاسپاردووه‌. پلانه‌که‌‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆکی بیرۆی ئانتی تیرۆری میت “مه‌همه‌ت ئه‌یموور” داڕێژراوه‌ و تیرۆریستێکی ناسراوی ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه‌کۆن که‌ به‌ “یێشیل” ناسراوه‌، کراوه‌ته‌ به‌رپرسی ئه‌کیبی به‌ڕێوه‌بردنی هێرشه‌که‌، که‌ له‌ کاتی دیاریکراودا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دۆسیه‌ی گیراوی دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و سه‌رۆکی پێشووی بیرۆی ئانتی تیرۆری میت “مه‌همه‌ت ئه‌یموور”دا هاتووه‌ که‌ ژه‌نه‌ڕاڵی پایه‌به‌رزی ئه‌وکاتی ئه‌رته‌شی تورکیا “چێڤیک بیر”یش له‌و پلانه‌ ئاگادار و به‌ ڕێکخستنه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه

----------------------------


گیراوه‌کانی موجاهیدینی خه‌ڵق مانیان له‌ خواردن گرتووه

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران که‌ چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێڕاقه‌وه‌ له‌ که‌مپی ئه‌شره‌ف قۆڵبه‌ست کرابوون، دوازده‌ رۆژه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و دیکه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ش مانگرتنی هاوپشتییان ده‌ست پێکردووه‌.
به‌ گوێره‌ی لێدوانێکی “ده‌بیرخانه‌ی شوورای میللی موقاوه‌مه‌ت” که‌ نموونه‌یه‌کی بۆ ڕێنێسانس ڕه‌وانه‌کراوه‌، 36 گیراوی پێکدادانه‌کانی ناو که‌مپی ئه‌شره‌ف له‌ گرتووخانه‌کانی ئێڕاقدا ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.
موجاهیدینی خه‌ڵک که‌ له‌ لێدوانه‌که‌یدا گیراوه‌کانی به‌ “گروگان” به‌ناو کردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌فیش ماوه‌ی 10 رۆژه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتنی هاوپشتی له‌گه‌ڵ گیراوه‌کانیان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ش له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان چالاکیی پشتیوانی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ گیراوه‌کانیان پێک دێنن

----------------------------


کوردستانی - لێدوانی گوته‌بێژێك به‌ ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
گوته‌بێژێك به‌ ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكی له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی گوندی خه‌زنه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.

"به‌ په‌رۆشی و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (10/9/2009) له‌ گوندی خه‌زنه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌رتله‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، پێمان گه‌یشت، كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆكاری شه‌هیدبوونی نزیكه‌ی 45 هاوڵاتی له‌ كوردی شه‌به‌كی بێ تاوان و برینداربوونی زیاتر له‌ 190 هاوڵاتی دیكه‌، سه‌ره‌ڕای داڕمانی نزیكه‌ی 60 خانوو.
ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌سه‌فێكی زۆر دامان ده‌گرێت كاتێ ئه‌م دیمه‌نانه‌ ده‌بینین، كه‌ هاوڵاتیانی بێ تاوان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی موسڵ دووچاری كوشتن و ماڵ وێرانی ده‌بنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌. ئێمه‌ له‌ كاتێكدا به‌ توندی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ موسڵ ئه‌نجامده‌درێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌و درۆ و تۆمه‌ت و پیلانانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی لیستی حه‌دبا به‌بێ هیچ مافێك دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كێشرێن، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ چاوبه‌ستكردنی خه‌ڵكی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌ گه‌وره‌كه‌یان له‌ ئیداره‌كردنی نه‌ینه‌وا دا.
ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گه‌ل و حكومه‌ته‌وه‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام دژ به‌ تیرۆر و تیرۆریستان ده‌وه‌ستینه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن، ئێمه‌ وه‌كو هێزێك له‌ ژێر ئاڵای به‌ره‌ی دژ تیرۆر داین و بۆ دوور خستنه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی تیرۆریستان له‌ عێراق، و عێراقیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ شه‌ڕی تیرۆر.
زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆریستیانه‌ی كه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه‌، چ ته‌قینه‌وه‌ یاخود كوشتن و تیرۆر و ده‌ركردن بووبن، ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ كراوه‌ كه‌ كه‌مایه‌تی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یین، وه‌كو كرستیانه‌كان و توركمانی شیعه‌ و كوردی یه‌زیدی و كوردی شه‌به‌ك و كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بووه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیانه‌، كه‌ رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و زێده‌بوون ده‌كشێت و كرده‌وه‌كانی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی لیستی حه‌دبا، كه‌ تاك لایه‌نانه‌ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆمه‌تی به‌تاڵ به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌مانه‌ هه‌مووی وامان لێده‌كات، كه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ شازه‌ و ئاشكراكردنی ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێك دژایه‌تی و به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه‌ و چ لایه‌نێكیش پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی لیستی حه‌دبا تاكو ئێستا بانگه‌شه‌ی هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی ره‌گه‌ز په‌رستی و توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ و به‌رنامه‌ی تیرۆریستان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ و درۆی بێ بنه‌ما هه‌ڵده‌به‌ستن، گه‌ر كه‌سێك وه‌كو خۆیان نه‌بێت باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن.
سه‌ركرده‌كانی لیستی حه‌دبا، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیان و شكستی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ و شاردنه‌وه‌ی خراپی باری ئاسایشی تێدا ده‌بنین، نه‌ك هه‌ر تۆمه‌تی به‌تاڵ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌به‌ست به‌ڵكو لۆمه‌ی لایه‌نی حكومه‌تی فیدڕاڵیش ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆی ده‌دزێته‌وه‌ له‌و ئاڵۆزییه‌ی، كه‌ ئه‌وان خۆیان هۆكاری دروستبوونین له‌ نه‌ینه‌وا.
ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ قێزه‌ونه‌وه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و په‌رِی ئه‌سه‌ف و په‌ژاره‌ی خۆمان ده‌رده‌برِین و جارێكی دیكه‌ش به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین، و هیوادارین خوای گه‌وره‌ شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شتی پان و به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامییش به‌ كه‌سووكاری قوربانییه‌كان بدات.
لێره‌شه‌وه‌ ئاماده‌كاری ته‌واوی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌هاتن و پێشكه‌شكردنی ته‌واوی هاوكاری بۆ برینداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان ده‌رده‌برِین.
جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ پێكبهێندرێت كه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م رێرِه‌وی دیموكراتی و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق دروست ده‌كات.
به‌ هه‌موو هێزه‌ تیرۆریتسییه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه‌ پشتیوانییان لێده‌كه‌ن راده‌گه‌یه‌نیین كه‌ به‌و كرده‌وانه‌یان ناتوانن ئاشووب و فیتنه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عێراق دروست بكه‌ن.
جارێكی دیكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌بر و ئارامی خۆی به‌سه‌ریاندا برِێژێت و شیفای خێرای برینداره‌كانیش بدات.
گوته‌بێژ به‌ ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

‌‌.

عکسهای روز