ئه‌منستی: كاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هاتووه
سكرتێری گشتیی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه هاتووه كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئیرنی خان، سكرتێری گشتیی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌ڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ) پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نیشاندا، بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی رێكخراوی نهێنی نایاسایی ئه‌رگه‌نه‌كۆن " هه‌رچه‌نده ئه‌رگه‌نه‌كۆن داری سیحراوی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نییه ، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته نمونه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی راگرتنی سوپا بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌كان".
ئیرنی باسی كێشه‌ی كوردی كرد له توركیاش و گوتی " كاتی ئه‌وه ههاتووه كێشه‌ی كورد به‌شێوازی ئاشتیانه و دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكرێت "، دوای پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كرد كه له‌و بواره‌دا ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌باشی نرخاند كه په‌رله‌مان له هه‌مواركردنێكی یاساییدا رێگه ده‌داته دادگا مه‌ده‌نییه‌كان بۆ دادگاییكردنی ئه‌فسه‌رانی سوپا له‌لایه‌ن دادگا مه‌ده‌نییه‌كان ، له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ. به‌ڵام ئه‌و ماده‌یه هێشتا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و جێگه‌ی ناڕه‌زایی سوپایه.
سكرتێری رێكخراوی ئه‌منستی ره‌خنه‌ی له ماده‌ی 310 ی یاسای سزاكانی توركیا گرت و، گوتی " سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی له‌وماوه‌یه‌ی دواییدا بۆی كراوه، به‌ڵام هێشتا په‌ڵه‌یه‌كه به نێوچه‌وانی ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه ده‌یه‌وێ ببێته ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی".

--------------------------------------------------------------------------------
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رتله بووه هۆی كوژران و برینداربوونی 110 كورد
- بهرتلهبههۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گوندی خه‌زنه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رتله له حه‌مدانییه‌ی موسڵ زیاتر له 110 كوژران و برینداربوون كه هه‌موویان كوردن. كاتژمێر 4:50 ده‌قیقه‌ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-8-2009 دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو له گوندی خه‌زنه سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رتله پارێزگای موسڵ ته‌قیییه‌وه‌و به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، زیاتر له 25 هاووڵاتی كوژران و زیاتر له 85 دیكه برینداربوون، كه سه‌رجه‌میان كوردی شه‌به‌كن.

-------------------------------------------------------------------------
له‌هه‌فته‌ی ئاینده په‌رله‌مانی نوێ كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات ئا:سوپا سهلامله په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه كه پاش 10 رۆژ له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی،په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێراو له‌سه‌رداوای سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات،به‌م پێیه‌ش هه‌فته‌ی ئاینده په‌رله‌مانی نوێ یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ده‌كات.له‌و باره‌یه‌وه(زانا رۆستایی) ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به نه‌وای راگه‌یاند:
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی گه‌ربێت و به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رێ چ ده‌بێت؟له وه‌ڵامدا(زانا رۆستایی) وتی:
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 10 لیستی براوه و په‌رله‌مانتارێكی تایه‌فه‌ی ئه‌رمه‌ن پێكهاتووه.

-------------------------------------------------------------------------------------------------
لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ، بایكۆتی كۆنگره‌ی كوتله سیاسیه‌كانی موسڵ ده‌كات
ئا / سالم سلیم سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرایكرد " به هۆی رێگریه‌كانی لیستی حه‌دبا له به‌شداریكردنیان له بڕیاره‌كانی پارێزگای موسڵ ، لیستهیهكهیان بایكۆتی كۆنگره‌ی كوتله سیاسیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات . (( قاسم صاڵح )) سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا درێژه به لێدوانه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت : جێی ئاماژه‌یه " بێجگه له لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ، به به‌شداری زیاتر له 20 لایه‌ن و حزبی سیاسی كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له موسڵ ، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌سیل نوجه‌یفی ، پارێزگای موسڵ ، به‌ڕێوه‌چوو .
---------------------------------------------------------------
ئوسترالیا: به‌خه‌باتی سیاسی مافه سێكسیه‌كانی به‌ده‌ست دێنێت
له‌ئوسترالیا پارتێكی سێكسی رێگه‌ی پێده‌درێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بكات.كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیا ره‌زامه‌ندی خۆی پیشاندا به‌وه‌ی رێگه به پارتی سێكی ئه‌و وڵاته بدرێت وه‌ك پارتێكی سیاسی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات سه‌رباری ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی رووبه‌ڕوی بوه‌وه.له‌وباره‌یه‌وه خاتوو ڤیونا باتن دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند تۆماركردنی پارته‌كه‌یان وه‌ك پارتێكی سیاسی به‌ڵگه‌ی بایه‌خپێدانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالییه به مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕین و زامنكردنی مافه دیموكراسیه‌كانی سه‌رجه‌م گروپ وده‌سته جیاجیاكای كۆمه‌ڵگه.هاوكات له‌سایتی ئه‌و پارته سێكسیهدا ئاماژه به‌وه‌دراوه ئامانج له‌خه‌باتی پارته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مانیه له نێو ههردوئهنجوومهنی پیران ونوێنهراندا ،هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری له‌نێو خوێندكارانی دواناوه‌ندیه‌كان و گه‌ره‌نتی مافی هاوسه‌رگیری نێوان هاوره‌گه‌زه مێیه‌كان ودژایه‌تیكردنی كۆیلایه‌تی سێكسی وكاركردن بۆ پێدانی ڤیاگراو داوده‌رمانی سێكسی تر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رپه‌رشتی ته‌ندروستی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی.بۆ بینینی وێب سایتی ئه‌و پارته كلیك لێره بكه